ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - 10 - 1430 کۆچی
06 - 10 - 2009 زایینی
12:18 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5573
جا دواتر سەیر دەکەین و دەبینین ئەی پابەند ئایا ڕاست دەکەیت یان لە درۆزنانیت.
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
ئەمەش وەڵام بۆ ئێوە لەسەر پابەند هەروەک وایدادەنێت؛ بەڵکو بریتیە لە شەیتانێکی نەفرەتلێکراو کە بەربەست لە ڕێگای ڕاست دادەنێت تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش ئەگەر بێتو بیسەلمێنێت بەڕاستی لە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی وردبۆتەوە جا لەپاشان وەڵامێک لەسەر ئەم بەیانە بداتەوە کە بە بەتاڵی دەبینێت بە زانستێک کە چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و ڕاستر قسە بکات و چاکتر ڕێگا نیشان بدات، جا ئەی پابەند ئەگەر ئەمەت کرد ئەوا هەر بەڕاستی تۆ پابەندبوویت بە ڕێگای ڕاست وە ناصر محمد یەمانیش دەبێتە شەیتانێکی نەفرەتلێکراو، وە هەرگیزیش بلۆکت ناکەم تا باس و خواسەکەی تۆ ئاشکرا دەکەم بەوەی لە درۆزنانیت و لە پابەندەکان نیت؛ بەڵکو شەیتانێکی نەفرەتلێکراوی دوژمنی اللە و نێردراوەکەی و باوەڕدرانیت، جا وەرە درۆو بوختانەکەت بسەلمێنە لەسەرمان ئەی ئەو کەسەی باوەڕەکەت لە ڕواڵەتدا دەردەخەیت و لەناخیشەوە فێڵبازیت و بێباوەڕیەکەت دەشاریتەوە وەرە ئەم بەتاڵەی لە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی بەدیت کردووە بیسەلمێنە بە گوێرەی قسەکەت، جا تۆ وتت لەمێژە لە بەیانەکان ورد دەبیتەوەو چەندین شەوو ڕۆژیشت بەسەربردووە لەسەری جا دەی بەتاڵەکەمان بۆ بهێنەو بە زانستێک کە چاکتر ڕێنمایی بکات و ڕاستر قسە بکات ڕاستی بکەرەوە! بەڵام دوورەو زۆر دوورە. سوێند دەخۆم بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت هەرگیزاو هەرگیز ناتوانیت شتێک بکەیت وە دواتریش حەق و ڕاستیەکە دەردەکەوێت جا بۆ سەرجەم پشتیوان و سەردانیکارەکان ڕوون دەبێتەوە تۆ شەیتانێکی نەفرەتلێکراویت و پابەند نیت بە ڕێگای ڕاست.
وە ئەی حوسین بن عومەر بە اللە ی گەورە سوێندت دەدەم ئەم پابەندە بلۆک نەکەیت تا لەبەردەم هەموو پشتیوان و سەرجەم سەردانیکارەکان ئاشکرای دەکەم تا بزانن ئەمە شەیتانێکی نەفرەتلێکراوە نەک پابەندێک؛ بەڵکو بەربەست لە ڕێگای ڕاست دادەنێت.
وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووکان و سەرجەم سەردانیکارەکان، ئەگەر ئەم پابەندە بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە توانی ئەوە بسەلمێنێت کە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی بەرەو گومڕایی ڕێنمایی دەکات ئەوا لەڕاستیدا پابەند بووەتە ئەوکەسەی لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە، وە ئەگەر نەیتوانی و هەرگیزیش ناتوانێت ئەوا لەڕاستیدا زانیوتانە شەیتانەکان چۆن پیلان دەگێڕن و بە هەموو حیلەو هۆکارو وەسیلەو حیکمەتێکی پیس هەوڵی دروستکردنی شک و گومان دەربارەی حەق و ڕاستی دەدەن، وە پیلانی ئەمانەش هەر خۆی پوچ دەبێتەوەو بێ بەرو ناکامە، وە فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە ئەو بە چاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە.
دواتریش دەزانن تۆی (روبيضة؛ ئەو کەسە بێ بایەخانەی لە دین قسە دەکەن) وە هاوشێوەکانیشت لەوانەی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێێکی ڕوون دەمەقاڵێ دەکەن و فەتواش بەبێ دەسەڵاتی زانست بۆ خەڵکی دەدەن هەروەک تۆ بەبێ زانست دەربارەمان فەتواتدا حوکم و دادوەریش هەر بۆ اللە یەو بەڕاستی ئەو خێراترینی ئەوانەیە کە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
دوژمنی شەیتانە بەشەرەکان مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.