الموضوع: وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ حبیب الحبیب بە بەیانی حەق کە ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ

7

اللە م بەسەو باشترین یاریده‌ده‌رو پشت و یارمه‌تیده‌رە‌ ئەی حبیب الحبیب.

- 7 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 01 - 1429 کۆچی
12 - 01 - 2008 زایینی
10:28 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3861

اللە م بەسەو باشترین یاریده‌ده‌رو پشت و یارمه‌تیده‌رە‌ ئەی حبیب الحبیب.
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەمە.
ئەی حبیب الحبیب ئایا حەق و ڕاستیت دەوێت و جگە لە حەق و ڕاستیت ناوێت؟ جا قسە مەکە لەسەر اللە وە بە لێکدانەوەی ناحەق بە زانست و دەسەڵاتێک لە مەحکەمی کتێبی ڕوونی قورئانی گەورەدا، ھەرچی ئەوەیە کە وای دادەنێیت ئەمە بەڵگەیەکی تۆیە لە قورئان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم [الطارق:4].
جا وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: بە باشی وردبەرەوە لە ئایەتەکان جا تێیدا ھەڕەشەو گوڕەشە دەبینیت لەدوای سوێندەکە، لەبەرئەوە باسی فڕێنەری مرۆڤە بێباوەڕەکە دەکات لە گەردنیدا لەدوای باسکردنەکەی کە بریتیە لە فریشتە (عەتید) نوسەری ئەم خراپانەی دواتر بێباوەڕەکە ئاوات دەخوازێت لەنێوانی ئەوو نێوانی ئەم کردەوە خراپانەی کردوویەتی مەودایەکی دوور ھەبێت ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت، {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا (15)} [الإسراء].
ھەر بۆیەش دەبینن پێغەمبەرەکانی اللە بەم گەلانەیان دەڵێن کە ئەوان دەکەنە ھۆکار بە مردنیان: {قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ} صدق الله العظيم [يس:19].
جا ئەم ئایەتە لەگەڵ مرۆڤی بێباوەڕ بە حەق و ڕاستی دەدوێت هەروەها ئەوانەش کە تێکدەرو خراپەکارن لە زەوی بە کردەوە خراپەکان وە ڕاسپێردراو بە فریشتەی چاودێر (عەتید) لەکتێبدا، لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکە بە تەنها دەربارەی (عەتید) قسە دەکات کە نوسەری خراپەکانە بۆ مرۆڤە بێباوەڕە نکۆڵیکارەکە بە زیندووبوونەوەو حساب و لێپرسینەوە، لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکان ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاون کە قسە دەکات دەربارەی مرۆڤە نکۆڵیکارەکە بۆ حەق، جا بە باشی لە ئایەتەکان وردبەرەوە تێیاندا دەبینیت قسەدەکات دەربارەی مرۆڤی نکۆڵیکار بە حساب و لێپرسینەوە لەبەرئەوە دەبینیت کردەوەی خراپ دەکات و گوێشی پێنادات، بۆیەش اللە سوێند دەخوات: {وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ (1) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ (2) النَّجْمُ الثَّاقِبُ (3) إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ (4) فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ (5) خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ (6) يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ (7) إِنَّهُ عَلَىٰ رَجْعِهِ لَقَادِرٌ (8) يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ (9) فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ (10) وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ (11) وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ (12) إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ (13) وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ (14) إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا (15) وَأَكِيدُ كَيْدًا (16) فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا (17)} صدق الله العظيم [الطارق].
کەواتە ئەی حبیب بەڕاستی ئایەتەکان لەگەڵ خەڵکی بێباوەڕ دەدوێن جا باسی فڕێنەرەکانیان فریشتە (عەتید) دەکات کە نوسەری خراپەکانە بە حەق. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:13].
کەواتە ئەم ئایەتانە قسەناکەن دەربارەی فریشتە (ڕەقیب) و کارە باشەکان و بەھەشت لەبەرئەوە بە تەنها دەبینیت باسی فریشتە (عەتید) دەکات بەبێ باسکردنی فریشتە (ڕەقیب) نوسەری کارە باشەکان کە دەیبات بەرەو بەھەشت، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم بەڕاستی ئەم ئایەتانە لەگەڵ مرۆڤی بێباوەڕ دەدوێت بەشێوەیەکی گشتی بە بێباوەڕی و خراپەو پیلانەکانیان لە دژی حەق، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا (15) وَأَكِيدُ كَيْدًا (16) فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا (17)} صدق الله العظيم [الطارق].
وە لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەوەی قسەکەی ئاڕاستە دەکرێت تایبەت کراوە کە قسەکردنە لەگەڵ بێباوەڕەکان و ھەڕەشەو گوڕەشە کردنە لێیان لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکە دەربارەی فریشتە (عەتید) قسە دەکات فڕێنەرەکەیان لە مل و گەردنیانەوە کە بریتیە لەم فریشتە (عەتیدە) ەی سوێند دەخوات لەسەر ڕاستی ڕاسپێردراویەکەی بۆ نووسینی خراپەو بێباوەڕی و پیلانەکان بە ناحەق لە دژی الله و پێغەمبەرەکەی.
وە ئەی حبیب بەڕاستی من ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بۆ تۆ بەوەی ئەم ئایەتانەی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا نین بە گومانەوە تەفسیر نەکەیت لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستیدا، یان ئایا تۆ نازانیت گومان چیە؟ گومان ئەوەیە ئایەتێک بخوێنیتەوە مەحکەم نەبێت جا بە تەنھا ئەوە تەفسیر بکەیت وە بتەوێت دەربچیت لێی بە ئەنجامێک جا ھەرگیز لێی دەرناچیت تەنھا بە ئەنجامێکی گومڕاییەوە نەبێت کە دژی دەرەوەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لە قورئانی گەورەدا. وە دواتریش ئەمە لەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە دەبینیت کە دەربارەی خەڵکی باوەڕدارو بێباوەڕ بە یەکەوە قسە دەکەن جا باسی کردەوە چاک و خراپەکان دەکات لەبەرئەوەی قسەدەکات دەربارەی ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید). جا بە باشی ورد بەرەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ (9) وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ (10) كِرَامًا كَاتِبِينَ (11) يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (12) إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ (13) وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ (14) يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ (15) وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ (16)} صدق الله العظيم [الإنفطار].
وە واشدەزانم دەتەوێت لێکدانەوەی قورئان بکەیت بەڵام لەدڵتدا لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق هەر لەبەرئەوە دەبینیت نەفست بەدوای ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- دەکەوێت کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت وە ئەوانەشی کە ڕۆدەچن لە زانستدا جا تۆ واز لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەهێنیت و شوێنیان ناکەویت و پشتگوێیان دەخەیت و شوێنی ئەم ئایەتانە دەکەویت کە بە دەرەوی دەچێت لەگەڵ ئەوەی قسەی پێدەکەیت بە ھەواو ئارەزوو بە گومانەوە لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا، بەڵام من نکۆڵی لە ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- ناکەم بەڵکو ئەویش ھەر لەلایەن اللە وەیە جا دەڵێم: ھەموویان لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە ئایەتە پێکچوو و مەحکەمەکان بەڵام من شوێنی ئایەتە پێکچووەکان ناکەوم لەگەڵ قسەیەکی پوچ و بەتاڵ لە دەرەوەی؛ بەڵکو بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەیم بۆ ھێنایت و بە وردی و تێروتەسەلی لە قورئاندا باسمکرد، وە ھەبوونی کەموکورتی و دژبەیەکیش لە قورئاندا ڕەت دەکەمەوە لە ڕوانگەی ئەوانەی دوودڵ و بە گومانن جا قورئان هەندێکی کەموکورت و دژ نیە لەگەڵ ھەندێکی، بەڵام بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- لە قورئاندا نازانن جا ئایەتە پێکچووەکان گومڕایان کردوون بە گومڕاییەکی دوور جا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئەم ئایەتانە پیسی و ناپوختی و گومڕاییان زیاد ده‌کات لەسەر پیسیەکەیان بۆ لاری و لادانیان دەربارەی قورئانی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا کە ڕێک ناکەوێت لەگەڵ ھەواو ئارەزووەکەیان.
وە من دەتبینم داوای ئامۆژگاری دەکەیت لە برایان و داوای ئامۆژگاری بە شێوەیەکی کەسی لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی ناکەیت کە بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینە، وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورە دەخۆم من هەمان ئەوەشم بۆ تۆ پێخۆشە کە بۆ خۆم پێمخۆشەو ناشمەوێت ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- لە قورئاندا گومڕاو سەرلێشێواوت بکەن بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی گەورە وە ئەگەر ئامۆژگاری منت دەوێت ئەوا دەست بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بگرە لە قورئانی گەورە جا کەس پێیان لەناوناچێت تەنھا کەسی لەناوچووی وا کە لە دڵیدا لاری و لادان ھەیە جا پشتگوێیان دەخات جا بەدوای ئایەتی پێکچوو بکەوێت کە دژی ئایەتی مەحکەمە لە دەرەوەیدا، وە بۆ ئایەتە پێکچووەکە لێکدانەوەیەک ھەیە کە جگە لە دەرەوەیەتی وە کەسیش بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا فێری ئەوکەسانەی دەکات کە ڕۆچوون لە زانستدا.
وە سوێند دەخۆم بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی چاکەخوازی میھرەبان من لەم کەسانەت نابینم ئەی حبیب، وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم تووشی مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو بوویت کە دەیەوێت گومڕات بکات لەبەرامبەر حەق لەدوای ئەوەی بۆت هات، وە تۆی کرد بەوانەی دوودڵ و بە گومانن وە وەسوەسەت بۆ دەکات بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت وە وات لێدەکات شوێنی ئایەتە پێکچووەکان بکەویت لەگەڵ ئەم شەیتانە وەسواسەی خۆی شاردۆتەوە لە سنگتدا تا وات لێبکات وابزانیت لەسەر حەقیت و ناصر یەمانیش لەسەر بەتاڵەو تۆ ئەو کەسەیت کە مەھدی چاوەڕوانکراویت.
وە دەشزانم لەسەردەمی دەرکەوتنمدا ئەوانە زۆردەبن کە بە ناحەق بانگەشەی ئەوە دەکەن مەھدین ئەمەش پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە تا ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقە بۆ خەڵکی ڕوون نەبێتەوە کە بە حەق ھیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست وە ئەوانە نەھاتوونەتە ناو ئینتەرنێتی جیھانیەوە تەنھا کەمێکیان نەبن وەک حبیب الحبیب و جگە لە ئەویش کە زۆرن لە ھەموو پارێزگاکانی دەوڵەتەکانی جیھان، وە ھەندێکیان بە خەڵکی ڕادەگەیەنێت ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوانیتریش خۆیان بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکەن و چاوەڕێی خەڵکی دەکەن تا پێیان بڵێن تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت، وە ئەوانە ھەوڵی ئەوە دەدەن کەسێک ئاوڕێکیان لێبداتەوە بەڵکو ھەندێک خەڵکی پێیان بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدیت جا گومڕایی و سەرلێشێواوی زیاتر بکات لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکەی و خەڵکێکی زۆریش گومڕاو سەرلێشێواو بکات بەبێ زانست و بەبێ کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە.
جا دواتر فەتوا دەربارەی ئەمانە بۆ ھەموو موسڵمانان دەدەم بەوەی چۆن دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان حەق و بەتاڵ جا دەزانن کامە بانگەشەکاریان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت نەک ناحەق جا دەتوانن بزانن کامتان ئەو مەھدیانەن کە شەیتانەکان وەسوەسەیان بۆ دەکەن و زۆربەشیان نازانن شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆ دەکات جا ئەوان ڕێگایان لێدەگرن لەبەرامبەر ڕێبازی حەق و وایان لێدەکەن وابزانن ھیدایەتدراون، بەڵام ئەوەی لە ناویان بە گوناھ خۆی بە گەورەو زل ناگرێت دواتر دەڕوات بۆ لای شێخێک کە بە قورئان خەڵکی چارەسەر دەکات تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ئەمە شەیتانی نەفرەتلێکراوە وەسوەسەی بۆ دەکات لەکاتێکدا ناشزانێت و وادەزانێت ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بۆ سەر دڵی لەکاتێکدا اللە ی ڕەحمانیش ھیچ وەحیێکی بۆ نەکردووە بەڵکو ئەمە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە کە دەیەوێت ڕێگای لێبگرێت لە بەرامبەر حەق و ڕاستی جا گومڕاو سەرلێشێواوی بکات وە خەڵکی جیھانیشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکات، جا وەرن تا پێتان بڵێم و فێرتان بکەم ئەی ئەو گەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چۆن بەوانە دەزانن و دەیان ناسنەوە ئەویش بەم شێوەیە:
سەرەتا ئەوان دەبینن شوێنی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- دەکەون لە قورئانی گەورەداو مەحکەمی و ڕوون و ئاشکراش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان پشت گوێ دەخەن ئەو ئایەتانەی پێویستیان بە موفەسیر نیە تا تەفسیریان بۆ بکەن بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەم ئایەتانە زۆر ڕوون و ئاشکران لە ناوەوەو دەرەوە، وە مژدەشتان پێدەدەم بەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ھەموو بابەتەکاندا دەبینن زیاترن لە ئایەتە پێکچووەکان لە خودی بابەتەکەدا، جا لەسەرئەمە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە وەک ئەوەی حبیب الحبیب لەگەڵمدا دەمەقاڵێ دەکات لەسەری بەوەی یەک فریشتە ڕاسپێردراوە لەگەڵ مرۆڤ نەک دوو فریشتە جا لەپاش ئەمە بەڵگەکە دەهێنێت بەم شێوەیەی شەیتان وەسوەسەی بۆی کردووە لەوکاتەی داوای بەڵگەم لە حبیب کرد جا ئەوەی بۆ ھێنام کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم.
لەکاتێکدا ئەو لێکدانەوە حەق و ڕاست و دروستەکەی نازانێت لەگەڵ ئەوەی بەمەش دەچێت کە شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆی کردووە لەدژی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان وە بەھەمان شێوە پەیوەندی ھەیە بە بابەتی گفتوگۆکە بەڵام من نکۆڵی لێناکەم بەڵکو دێم بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەیتان بۆ دەهێنم بە باشترین تەفسیرو لێکدانەوە. بە پشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بالحقّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:33].
جا لەپاش ئەمە ئەم ئایەتە مەحکەمانەتان بۆ دەهێنم کە ئەوە دووپات دەکەنەوە ئەوان دوو فریشتەن نەک یەک فریشتە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18)} صدق الله العظيم [ق].
وە ئەم ئایەتانەش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانن بەوەی دەڵێن ئەوان دوو فریشتەن وە ئایەتەکە ژمارەیەک بەڵگە پێشکەش دەکات بەوەی ئەوان دوو فریشتەن بەڵگەکانیش لە خودی یەک ئایەتەکەدان کە بریتیە لە:
1 - { يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ }: جا ئەمە دەربڕینێکە بە شێوەی دوو کەسی -مثنی- بەبێ ھیچ شک و گومانێک بە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراییەوە.
2 - { عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ }.
جا چۆن یەک فریشتە دەبێت لەلای ڕاست و لەلای چەپ؟ جا بەم شێوەیە ئایەتەکە زیاتر دووپات دەکاتەوە لەوەی ئەوان دووانن نەک یەک.
3 - { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) }.
وە ئەم ئایەتە دووپاتی دەکاتەوە لەوەی ئەوان دووانن کە یەکێکیان ناوی (ڕەقیب) ەو ئەویتریان (عەتید)، کە یەکێکیان قسەو کردەوەی چاکە دەنوسێت و ئەویتر قسەو کردەوەی خراپە.
4 - { وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ }.
بەھەمان شێوە ئەمەیان دووپاتی دەکاتەوە لەوەی ڕاسپێردراوەکان دوو فریشتەن کە یەکێکیان گەیەنەرەو ئەویتر شاھێدە.
5 - { أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ }.
بەھەمان شێوە دەبینین قسەکە بەشێوەی -مثنی- دوو کەسی دەدوێت نەک تاک کە ئەمە دووپات دەکاتەوە ئەوان دوو فریشتەی ڕاسپێردراون نەک یەک و نەک سیانیش.
6 - { فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ }.
وە بەھەمان شێوە ئەم ئایەتە دووپاتی دەکەنەوە ڕاسپێردراوەکان دووانن نەک یەک ھەروەک حبیب دەیڵێت، نەک زیاتریش لە دوو ھەروەک (علم الجھاد) دەیڵێت.
وە ھەموو ئەم بەڵگانەش بۆ ئەم بابەتە تەنھا لە یەک سوڕەتدا دەرمان ھێنان کە ئەویش بریتیە لە سورەتی [ق]، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بالحقّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ (19) وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (20) وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (21) لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (22) وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ (23) أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (25) الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26) قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30) وَأُزْلِفَتِ الجنّة لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ (31) هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ (32) مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ (33) ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ (34)} صدق الله العظيم [ق].
جا لەپاش ئەمە دەچینە سەر بەڵگەکە لە سورەتێکی تر کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ (10) كِرَامًا كَاتِبِينَ (11) يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ (12)} صدق الله العظيم [الإنفطار].
وە ئەم ئایەتەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە ڕاسپێردراوەکە یەک فریشتە بێت بەڵکو زیاترە لە یەک کە بریتین لە دوان هەروەک پێشتر بەڵگەمان ھێنایەوە لەسەر ئەمە لە ئایەتەکانی سورەتی [ق].
ئێستاش بۆ بەڵگەیەکی تر: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون} صدق الله العظيم [الأنعام:61].
وە ئەمەش ئایەتێکی مەحکەم و ڕوونە کە ڕوونی دەکاتەوە بەوەی چاودێری کردەوەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان کە اللە ناردوونی تا ببن بە ڕاسپێردراو لەگەڵ مرۆڤدا لەسەرەتاوە تا ئەوکاتەی قەدەرو کاتی مردنەکەی دێت جا لەپاش ئەمە دەیمرێنن پاشانیش ڕووندەبێتەوە ئەوان جێی ناھێڵن بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەکە بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ئاگری دۆزەخەوە یان ھاوڕێیەتی دەکەن بۆ بەھەشت. بەڵام ئێوە دواتر دەبینن ئایەتێکی تر ھەیە کە پێکچوو -موتەشابیھە- و لە ڕواڵەتدا پێکدەچێت لەگەڵ بەتاڵدا جا دەبینن ڕواڵەتی ئایەتەکە فریشتەکانی مردن ڕەت دەکاتەوە جا دەیانکات بە یەک فریشتە ھەروەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:11].
بەڵام ئەگەر گەڕایەوە بۆ ئایەتە مەحکەمەکان ئەوا دواتر دەبینیت فریشتەکانی مردن و گیان کێشان زیاترن لە یەک، کەواتە مەبەست چیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ}؟
جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئایەتی مەحکەم ئەوا دواتر دەبینن بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە، وە مانای فریشتەی مردن و گیان کێشانیش واتە سەرکردەی مرۆڤە بێباوەڕەکە لەدوای مردن، ھەر لەبەرئەمە فریشتە (عەتید) ڕکابەبەرەکەی مرۆڤە بێباوەڕەکە دەگەیەنێت و ڕاپێچی دەکات و فریشتە (ڕەقیب) یش ھاوڕێیەتی فریشتە (عەتید) دەکات بەڵام ھیچ فەرمانێکی بەدەست نیە بەڵکو فەرمانەکە بە فەرمانی فریشتە (عەتید) ە، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر مرۆڤەکە چاکەکار بوو ئەوا بە فەرمابی فریشتە (ڕەقیب) ەو فریشتە (عەتید) یش ھیچ فەرمانێکی بەدەستەوە نیە، جا ھەموویان ھەڵدەستن بە ھاوڕێیەتی کردنی مرۆڤی چاکەکار بۆ بەھەشت تا فریشتە (ڕەقیب) شوێنەکەی نیشان بدات لە بەھەشت.جا ئەوەی دەستدەگرێت بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە ئەوا دواتر گومڕا دەبێت لەبەرامبەر ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی فەتوای بۆ دەدات بەوەی بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە دەیمرێنێت و فریشتەکەی تریش یارمەتی دەدات لە مراندنەکە جا ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بوو ئەوا فریشتە (عەتید) دەیمرێنێت و سەرکردایەتیەکە دەگرێتە دەست وە فریشتە (ڕەقیب) یش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی جا فەرمانەکان بۆ فریشتە (عەتید) دەبێت، وە بەھەمان شێوە فریشتە ڕەقیب لەگەڵیدا دەبێت بە شاھێد ھەروەک پێشتر بە وردی و تێروتەسەلی باسکرا لە کتێبی ئاشکرا.
وە ئەی حبیب بە هەمان شێوە من دەتبینم بەم ئایەتە دەمەقاڵێ دەکەیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَتَرَىٰ كُلَّ أمّة جَاثِيَةً كُلُّ أمّة تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (28) هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (29)} صدق الله العظيم [الجاثية].
جا لەپاش ئەمە وەڵامتان دەدەینەوەو دەڵێین: ئەمە لەگەڵ بێباوەڕە خاوەن خراپەکان دەدوێت و ڕاسپێردراویش بە نوسینی خراپەکانیان فریشتە (عەتید) ە لەبەرئەوە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (29)} صدق الله العظيم.
وە مەبەستیش لە کتێبەکە ئەوەیە کە بە حەق بە خراپەکان قسەدەکات و ئەوانیش نکۆڵی لێ دەکەن بە قسەکانیان و دەڵێن " ئێمە خراپەمان ئەنجام نەداوە"، ئەمەش بریتیە لە کتێبی فریشتە (عەتید)، جا چیتە لە قسەی بەجێ تێناگەیت لە کتێبداو دەتەوێت قورئان والێبکەیت کەموکورتی ھەبێت بە گوێرەی لێکدانەوەکەت ئەی حبیب؟ جا ئایا دەتەوێت موسڵمانان کوفر بکەن بە قورئان جا وایان لێ بکەیت شک و گومانیان تێدا دروستبکەیت؟ جا ھەر ئەمەشە ئەو شەیتانەی کە وەسوەسەت بۆ دەکات لە سنگتدا دەیەوێت جا شوێنی مەکەوەو شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەو شەیتانەی لە ناخت دایە وریا دەکەمەوە ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە وەسوەسە کردن بۆتۆ بە ناحەق ئەوا دواتر داوا لە اللە دەکەم جەستەو ڕوحی حبیب الحبیب بکات بە ئاگرێکی بڵێسەداری گەورە لەسەر ئەم شەیتانە نەفرەتلێکراوەی دەزانێت من بە حەق قسە دەکەم وە حەقیشم دەوێت و ئەویش بەتاڵی دەوێت جا لەپاش ئەمە داوا دەکەم لە پەروەردگارەکەم ناخۆشی و خراپیەکەی لەسەر حبیب الحبیب ساردو سەلامەت بکات.
جا ئەگەر تەحەددای منت کرد ئەی ئەو شەیتانەی وەسوەسە بۆ حبیب الحبیب دەکەیت ئەوا سوێند بە اللە ی پایەبەرز دەخۆم بەوەی حبیب -بە مۆڵەتی اللە- دەکەم بە شوێنگەیەک لە دۆزەخ بۆ تۆ، جا دەست ھەڵبگرە لە وەسوەسە کردن بۆی بە ناحەق بەڕاستی من وریات دەکەمەوەو ھەرگیزیش حبیب الحبیب توشی خراپەو ئازارەکەی نابێت ئەگەر بێتو لەوانە بێت کە هه‌وڵ و کۆششەکەیان له‌ ژیانی دنیادا به‌زایە چووەو گومڕابوون و واش ده‌زانن به‌ڕاستی کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو لە شەیتانە بەشەرەکان بێت ئەوا دواتر ھەردووکیان بە هێزو توانایەکەی اللە سزا دەچێژن، وە ھەرگیزیش بە خودی خۆم سزایان نادەم بەڵکو سزایان دەدەم بە دوعایەک بە یەقین و دڵنبیاییەوە جا اللە ی باڵادەست و بە توانا کە ھەموو شتێکی بە دەستەوەیە بەسەریاندا سەرم دەخات جا ئەوان دەزانن ئەمین و دڵنیا نین لە پیلانەکەی وە بەوەی اللە بەسەر ھەمووشتێکدا بە توانایە. جا ئایا لە ھەواڵەکە تێگەیشتی یان تەحەددای مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەیت و دەتەوێت شک و گومان دروست بکەیت لە زیکری کتێبەکەی اللە؟ وە لەپێش ئەوەی دوعاکە بکەم پرسیارێک ئاڕاستەی براکەم حبیب الحبیب دەکەم وەک ئامۆژگاریەک کە دەتوانێت ئەنجامی بدات بەشێوەیەکی نھێنی ئەویش ئەوەیە بڕوات بۆ لای شێخێک کە بە قورئان چارەسەر دەکات جا داوای لێبکات بە درێژایی کاتژمێرێکی تەواو لە ئایەتەکانی زیکری حەکیمی بەسەردابخوێنێتەوە ئەو ئایەتانەی کە شەیتانەکان دەسوتێنێت تا ڕاستیەکەی بۆ ڕوون ببێتەوە ئەگەر بێتو ڕاستی بوێت جا لەپاش ئەمە دێت و بە حەق شاھێدی دەدات جا بەگوناھ خۆی بە گەورە ناگرێت و لەپاش ئەمەش سەرکەوتن و سەرفرازی بە دەست دەھێنێت بە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورەو اللە ش ھیدایەتی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، وە لەلایەن خۆیەوە شکۆیەکی گەورەی پێدەدات لە دنیاو دوایی، وە ئەگەر بێتو بە گوناھیش خۆی بە گەورەو زل گرت ئەوا دۆزەخی بەسەو خراپترین چارەسونیشە.
جا چەندە دەسەڵاتی زانستەکەم دووبارەکردەوە دەربارەی (ڕەقیب) و (عەتید) وە ڕوونم کردەوە بە وردی و تێروتەسەلی ھەروەک بڵێی ھیچم نەوتبێت بەلایەوە جا دەسەڵاتەکەی لە قورئانی مەحکەم پشتگوێ خست و پشتی بە ئایەتە پێکچووەکان بەست جا قورئانی والێکرد هەروەک بڵێی کەموکورتی تێدایە بە گوێرەی لێکدانەوەکەی، ئەمەش لەبەرئەوەی دەست بە ئایەتە پێکچووەکان دەگرێت و واز لەم ئایەتە مەحکەمانە دەهێنێت کە قسەی پێ لەگەڵدا دەکەم جا تانە لە مەحکەمی قورئان نادات بەڵکو پشتگوێی دەخات ھەروەک بڵێی شتێکە باسیش نەکراوە جا دەڕوات تا ئایەتە پێکچووەکان لە قورئان بهێنێتەوە تا بیکات بە دژی ئەم ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایانەی قسەو گفتوگۆم پێ لەگەڵدا کردووە، بەڵام من وەک ئەو نیم بەڵكو مەحکەمەکە دەهێنمەوە جا لەپاش ئەمە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکەشی لە قورئان بۆ ڕووندەکەمەوەو باسیشی دەکەم بە وردی و تێروتەسەلی وە ھەڵبەستراوی دژو کەموکورتی لە قورئاندا ڕەت دەکەمەوە جا ئەمە لە پیلانی شەیتانە جن و بەشەرەکانە، جا کۆتایی پێ بهێنە ئەی حبیب الحبیب وە ئامۆژگاریەکەشم وەربگرە، ئایا نابینیت تۆ زۆربەی کات ئەگەر گوێت لە قورئان بێت کاتێک دەخوێندرێتەوە سنگ و دڵت تەنگ دەکات ئەی حبيب الحبيب؟ ئومێدیشم وایە لە اللە ھیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.