الموضوع: هۆكاری راسته‌قینه‌ و سه‌ره‌كی شه‌ریك و هاوه‌ڵ دانان بۆ خوداو نهێنی شه‌فاعه‌ت

13

شەفاعەت بەم شێوەیە نیە کە ئێوە پێتان وایە، جا لە اللە بترسن و ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن.

- 30 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
13 - 09 - 1431 کۆچی
22 - 08 - 2010 زایینی
06:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=110813

شەفاعەت بەم شێوەیە نیە کە ئێوە پێتان وایە، جا لە اللە بترسن و ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن.
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت ئەی گەلی موسڵمانان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
پ 1: جا ئایا ئەو لە اللە ترسانەی کە ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن لە اللە ی ڕەحمان خاوەنی ئەوەن قسە بکەن تا داوای شەفاعەت بکەن یان اللە ئیزنیان نادات قسەی لەگەڵدا بکەن لەم بارەیەوە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا (31) حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا (32) وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا (33) وَكَأْسًا دِهَاقًا (34) لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا (35) جَزَاءً مِّن ربّك عَطَاءً حِسَابًا (36) رَّ‌بِّ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَٰنِ لَا يَمْلِكُونَ منه خِطَابًا (37)} صدق الله العظيم [النبأ].
پ 2: وە بەھەمان شێوە جا ئایا ڕوحی قودس (جبریل) و فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان خاوەن قسەکردنن لەلای اللە دەربارەی داواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکانی؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلائِكَةُ صَفًّا لا يَتَكَلَّمُونَ} صدق الله العظيم [النبأ:38].
بەڵام اللە یەک کەسی جیاکردۆتەوەو دەریھێناوە لە بەندەکانی جا ئیزنی داوە بە قسەکردن، ھەر لەبەرئەمەش فەرموویەتی: {إِلا مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].
وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چیە؟ جا وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شيئاً إِلاَّ مِن بَعْدِ أنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].
کەواتە ئەو بەندەیەی اللە ئیزنی دەدات بە قسەکردن و دواندنی و بەقسەکردنەکەی ڕازیە ھەرگیز داوای شەفاعەت بۆ ھیچ یەکێک ناکات لەبەندەکانی اللە بەھیچ شێوەو جۆرێک بەڵکو داوا لەپەروەردگارەکەی دەکات ڕازی بێت لەنەفسی خۆی تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێنێتەجێ، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە بریتی یە لە لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، لەبەرئەوەی اللە خەفەتبارو متحسرە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە جا لەبەرئەوەی حەسرەتی خەفەتباری اللە گەورەیە لەسەر بەندەکانی لەبەرئەوەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ھەر لەبەرئەمە ئەو بەندەیەی کە دەیبینن اللە ئیزنی دەدات بەقسەکردن و دواندن لەگەڵیدا ھیچ ناڵێت تەنھا قسەی بەجێ و ڕاست نەبێت جا داوا لە پەروەردگارەکەی دەکات ڕازی بێت لەنەفسی خۆی لەبەرئەوەی اللە لە لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە ھەرچەندە اللە ش ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە وە کوفریان کردووە بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان پاشانیش اللە پێغەمبەرەکانی بەسەریاندا سەرخستووە بە سزایەکی سەخت ھەروەکو بەم شێوەیە بەڵێنی پێدابوون ھەتا ئەوکاتەی لەناوی بردن جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەفباری و ئەسەف دێت لە نەفسەکەی لەسەریان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].
جا لەپاش ئەمە اللە لەسەریان خەفەتبار دەبێت لەدوای ئەوەی تۆڵەی لێ سەندنەوە بە بێ ستەمکردن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ (31) وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].
وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت: بۆ ئەو کەسەی لەدڵەکەیدا گەورەترین و توندترین و زۆرترین خۆشەویستی بۆ اللە یە جا زیاتر لە ھەموو شتێک زیاتر لە بوون خۆشتری دەوێت بە ھەموویەوە لەدنیاو دواییدا وە توندترو گەورەترو زۆزرترو زیاتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان، جا ئایا دەبێت شادو ئاسودە بێت لە نیعمەتی بەھەشت لەدوای ئەوەی بەمەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لەنەفسی خۆی زانیوە وە بەخەفەتباریەکەی اللە ش لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کرد؟ کەواتە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەگەر لەدڵەکانتاندا گەورەترین و توندترین و زۆرترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە ئەوا خۆشحاڵ مەبن بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆ ئێوە بەوەی بێباوەڕەکان لەناو دەبات! ئەمەش لەبەرئەوەی اللە لەوکاتەی ئێوە سەردەخات و تۆڵە لەوان دەستێنێت جا کە لەناویان دەبات و ئەوەتان بۆ بەڕاست دەگەڕێنێت کە بەڵێنی پێداون پاشانیش کە ئێوە دەخاتە بەھەشتەکەیەوە پاشانیش کە ئێوە خۆشحاڵ دەبن بەوەی اللە سەریخستن بەسەر دوژمنەکەی و دوژمنەکەتان و ئێوەشی خستە ناو بەھەشتەکەی و ئەوانیشی خستە ناو ئاگرەکەیەوە، بەڵام من نەمبینی بەوەی اللە بەھەمان شێوە خۆشحاڵ و شادو ئاسودە بێت وەکو ئێوە لەبەرئەوەی ئێوەی سەرخستووە جا دوژمنەکەتانی لەناو بردووەو ئێوەشی کردووە بەمیراتگری زەوی لەدوای ئەوان ھەتا ئەوکاتەی ئێوەی مراند ئینجا کردنیە ناو بەھەشتەکەیەوە جا لەپاش ئەوەی دەبن بە نیشتەجێ و ھاوەڵانی بەھەشت: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ} صدق الله العظيم [آل عمران:170].
جا چیتانە ئەی خۆشەویستەکانی اللە بیرناکەنەوە تەنھا لەخۆتان و ئاسودەییەکەی خۆتان نەبێت جا ڕازی بوونەکەی اللە دەکەن بەوەسیلەو ھۆکار تا پێی بتان پارێزێت لە ئاگرەکەی و بتان خاتە ناو بەھەشتەکەیەوە تا ئاسودەییەکەتان بێتەجێ؟ جا ئایا ئێوە خۆتان خۆشدەوێت یان اللە تان خۆشدەوێت؟ جا ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت بە گەورەترین و زۆرترین و توندترین خۆشەویستی کەواتە چۆن خۆشەویست شادو ئاسودە دەبێت لەکاتێکدا زانیویەتی خۆشەویستەکەی شادو ئاسودە نیەو بەئەسەف و خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەیان لەخۆیان کردووە؟ ھەر لەبەرئەمەش دەبینن ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی لەسەر نەفسی خۆی حەرام و قەدەغە کردووە جا ھەرچەند بێت و بگاتە ھەر چەندێکیش لە نیعمەت جا نایەوێت و ڕووی لێوەردەگێڕیت لەوەی بچێتە ناویەوە ھەتا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەی بۆ دەھێنێتەجێ کە گەورەترە لەم نیعمەتانە جا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم ڕازی بێت لە نەفسی خۆی نە بەئەسەف نە خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، وە ھۆکاری حەسرەت و ئەسەف و خەفەتباریەکەشی لەسەر ئەم بەندانەی کە ستەمیان لەخۆیان کردووە بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیەتی لەنەفسەکەی لەبەرئەوەی ئەو لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە وە ھیچ شتێک نیە لە دروستکراوەکان بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵکو جیاوازیەکە زۆر گەورەیە نەک بەوەی ئەو بەڕەحم و میھرەبانتر بێت بە شتێکی سادە زیاتر بەڵکو جیاوازیەکە زۆر گەورەیەو زۆر گەورەیەو زۆر گەورەیە.
جا لەپاش ئەمە خەیاڵی مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر دەکەن، وە ھەرگیزیش ناتوانن خەیاڵی ئەوە بکەن بەوەی چەندە گەورەیە مەودایەکەی ھەتا ئەو کاتەی خەیاڵی ئەوە دەکەن کاتێک باوک و دایک و منداڵ و براو خوشکەکانتان وا ھاوارو گریەو قیژەو ناڵەیانە لە ئاگری دۆزەخ لەبەر سزای ئاگر، جا خەیاڵی ئەوە بکەن مەودای حەسرەتەکە چەندە لەسەر ئەو نزیکانەتان! جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە بیر لە حاڵی پەروەردگارەکەتان ناکەنەوە، بەوەی ئایا ئەو شادو خۆشحاڵە یان توڕەیە لەسەر ئەو گەلانەی ھێشتا لەناوی نەبردوون وە متحسرو خەفەتباریشە لەسەر ئەوانی تر کە تۆڵەی لێسەندنەوە جا لەدوای ئەوە پەشیمان بوونەتەوە جا ئەویش خەفەتبار بووە لەسەریان؟ جا چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە تەنھا بیر لەخۆتان دەکەنەوە بەوەی چۆن شادی و خۆشحاڵی خۆتان و بەدەست ھێنانی نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بهێننەجێ وە بەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای دۆزەخ؟ جا ئایا حیکمەتی دروست کردنەکەتان لەوەدایە کە اللە بتان خاتە ناو بەھەشتەکەی و لەئاگرەکەشی بتان پارێزێت؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم وە سوێند بە اللە، اللە دروستی نەکردوون تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تا ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە لەپاش ئەمەش دەبینن ڕازیبوونەکەی اللە بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
وە لەمەشدا نھێنی حیکمەتەکە ھەیە لەدروستکردنەکەتان بەوەی ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن لەسەر بەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
وە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].
وە ئەوکەسەی شارەزاو خەبیرە بە اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان کە بریتی یە لە ئیمام مەھدی دەیەوئت پێتانی بڵێت حاڵی پەروەردگارەکەتان کە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە شادو ئاسودە نیە بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، جا ھەر جارێک کە اللە پێغەمبەرێکی ناردووە تا بانگەوازی خەڵکی بکات بۆ لای اللە تا لێیان خۆشبێت پشتیان ھەڵکردووەو وتوویانە: {وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْ‌نَا بِمَا أُرْ‌سِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِ‌يبٍ (9) قَالَتْ رُ‌سُلُهُمْ أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ‌ السَّمَاوَاتِ وَالأرض يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ‌ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ} صدق الله العظيم [إبراهيم:9-01].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم.
ئایا نابینن بەوەی اللە بە حەسرەت و ئەسەف و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی؟ اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ (31) وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
جا چارەسەرەکە چیە ئەی خۆشەویستانی اللە؟ جا بەڕاستی بۆم ڕوونکردنەوە بەوەی بەڕاستی اللە شادو ئاسودە نیە لەنەفسی خۆی؛ بەڵکو بەئەسەف و متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی پەشیمان بوونەتەوە لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردن جا ھەریەکێکیان دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)} [الزمر].
جا پەشیمان بوونەتەوەو دڵەکانیان نقوم بووە لەپەشیمانی یەکسەر لەدوای مردنەکەیان یان لەوکاتەی اللە بەسزایەک لەلایەن خۆیەوە لەناوی بردوون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [عَمَّا قَلِيلٍ لَّيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ (40) فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [المؤمنون:40-41].
ھەتا ئەوکاتەی پەشیمان بوونەتەوەو چیتر سورو پێداگیر نین لەسەر ئەوەی ئەنجامیان دەدا، بەڵام لەدوای لەدەستچوون و تێپەڕبوونی کاتەکە! جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەتباریەکە دێت لەنەفسی اللە لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی لەناوی بردن جا پەشیمان بوونەتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ (31) وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
جا ئیمام مەھدی دەبینن بەدرێژایی کات ئایەتی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان بیر دەھێنێتەوە لە نەفسی اللە تا دڵەکانتان بەمە بژیێنێتەوە جا چاوەکانتان فرمێسک بڕێژێت جا بڵێن: "ئای لەحەسرەتی خەفەتباریمان لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە ئەگەر بێتو نەیەتەجێ، جا ئەی لەبەرچی ئێمەت دروست کردووە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا ھەرگیز کێشەکە بەمە چارەسەر نابێت ئەگەر بێتو ئێمە ڕازی بوونەکەتمان کرد بە ھۆکارو وەسیلە بۆ ھاتنەجێی بەھەشت و دەربازبوون لە ئاگر، جا چ سودێک لەمەدا ھەیە ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕازی نەبوبیت لە نەفسی خۆتدا بەوەی چیتر نە متحسر بیت نە خەفەتبار؟ جا ئەگەر تۆ ئەوەمان بۆ نەھێنیەجێ کەواتە لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ وە بە وەڵامەکەشت دەزانین لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی حیکمەتەکە لەدروستکردنی بەندەکانت لەم فەرموودە حەقەتدا: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
بەڵام ھەرگیز ئەم ئامانجە نایەتەجێ بە ڕازیبوونی نەفست ھەتا ئەوکاتەی ڕازی بوونەکەت دەکەین بە ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار تا پێی بمان خەیە ناو بەھەشتەکەتەوەو لە ئاگرەکەشت بمان پارێزیت، وە دەشزانین تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانای وە ھەرگیزیش گەورەترین نیعمەتەکە لە دڵەکانماندا نایەتەجێ ھەتا ویستەکەی خۆت دێتەجێ لە مەحکەمی کتێبەکەت: {وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].
وە ئەی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بەڕاستی بەندەکەت داوات لێدەکات بەحەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونەکەی نەفست ھیدایەتی ھەموو خەڵکی زەوی بدەیت، جا بەندەکانت بکەی بەیەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست وەکو ڕەحم کردنێک بەو بەندەیەی کە ڕازی بوونەکەی نەفسی تۆ دەپەرستێت وەکو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار. وە بەڵێنەکەشت حەقەو ھەر تۆ لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ(118)إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (119)} صدق الله العظيم [هود].
بەڵکو تۆ پڕی دەکەی لە ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ (84) لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (85)} صدق الله العظيم [ص].
بەڵام ئیمام مەھدی لەتۆی دەوێت ئەی پەروەردگارەکەم کە جگە لەوانە ھەموو بەندەکانت ھیدایەت بدەیت لە پێناوی ئامانجی ئەوانەی کە ئەگەر بێتو بزانن بەڕاستی من ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە م لەسەریان؛ ئەو کەسەی اللە ھەڵی بژاردووە بە ئیمام و پێشەوایەکی بەڕێز بۆ خەڵکی ئەوا ھیچیان بەسەر نایەت جگە ئەوە نەبێت کە بەتەواوی تەسلیم دەبن بە خەلیفەی اللە، بە سوژدەبردنی گوێڕایەڵ بوون نەک سوژدەبردن بەنێوچەوان جا تا ھیدایەتیان بدەین بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری.
وە ئەی گەلی شەیتانەکان و لەسەرووی ھەمووشیانەوە ئیبلیس، ئیمام مەھدی ئەوکەسە نیە بیەوێت اللە ھیدایەتی ھەمووتان نەدات، بەڵام کێشەکەی ئێوە ئەوەیە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بەسزایەکی بەئێش، جا لەپاش ئەمە خەم و خەفەتباریەکەتان توندترو گەورەتر دەبێت وە ڕووتان گرژو تاڵ دەبێت لەبەرئەوەی ئێوە زانیوتانە بەوەی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو جا باوەڕتان پێی ھێناوە بەوەی ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا لەپاش ئەوە باوەڕە حەقەکەتان لەپەروەردگارەکەتانەوە فەرمانتان پێدەکات بەوەی ھەوڵ و کۆشش بکەن بۆ کوژاندنەوەی نورەکەی اللە بە فوی دەمەکانتان اللە ش لێناگەڕێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەرچی تاوانکارانیش ڕقیان لێی بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم [الملك:27].
وە ئای سەرسامیم لە زانایانی ئوممەت ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن ئەوانەی جیاوازی ناکەن لەنێوان {تَدَّعُونَ} و نێوان {تَدْعُونَ}. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
جا وەرن تا ئیمام مەھدی بەیانی ئەوەتان فێربکات کە بە زانستەکەی نازانن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
وە مەبەستەکەی اللە ی پایەبەرزیش بەم دواندنە بۆ بێباوەڕەکان لەشەیتانە جن و بەشەرەکان ئەوەیە کە ئەوان دواتر دەزانن بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەسەردەمی گفتوگۆکردنەکەی جا دەزانن بەوەی اللە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکردووە ئەوانەی بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن لەھەموو سەردەمێکدا لەبەرئەوەی ئەوان ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر لەڕێگای ھەندێک لە شەیتانەکانەوە ڕەوانە دەکرێن جا لەڕێگای وەسوەسەکردنەوە بۆ سنگەکان وەحی بۆ دەکەن تا بڵێت ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو کە لەماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر مەھدی چاوەڕوانكراوێکی تازە ڕەوانە دەکەن، حیکمەتە پیسەکەش لەم پیلانەدا لەلایەن شەیتانەکانەوە بریتی یە لەوەی تا ئەگەر اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکرد لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوا بەشەر پشتی لێھەڵبکەن و بڵێن: جا ئایا ئەمەش ھەروەکو ئەوانە نیە کە (يدَّعُونَ) بانگەشەی کەسایەتی ئیمام مەھدی دەکەن لەماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر لەپاش ئەمەش پشتھەڵدەکەن لە مەھدی چاوەڕوانكراوە حەقە ڕەوانەکراوەکەی پەروەردگارەکەیانەوە لەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە، وە شەیتانەکان بەم پیلانە سەرکەوتوو بوون لە ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی گفتوگۆ لەگەڵ بەشەر دەکات لەڕێی کۆمپیوتەرەوە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا ئەوانەی بەسەر بانگەوازەکەیدا ئاگاداربوون و دۆزیویانەتەوە لەشەیتانە بەشەرەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن زانیویانە ئەمە بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو جا ڕوویان گرژو تاڵ بوو لەوەی بینیان بەکاتێکی کەم لەپێش لەناوچوونەکەیان وە زانیان اللە دواتر بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا دەریدەخات بەھەسارەیەکی سزای بەئێش، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
بەومانایەی ئەوە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەیە کە ئەوانەی شەیتانەکان تووشی مەس و زیانیان دەکەن لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی تر بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن و مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی نوێ بۆ بەشەر ڕەوانە دەکەن، ھەر لەبەرئەمەش پشتیوانە حەقەکانیش لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن دەلێن: {هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ}.
ئەمەش لەبەرئەوەی ئەمە پشتیوانە باوەڕدارەکانن بەخەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەم قسەیان ھێناوە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
بەومانایەی ئەمە بریتی یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەی کە (تَدّعُونَ) بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن ئەی گەلی زیان لێکەوتووان بە زیانی شەیتانەکان کە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەردەکەون ئەی دەجالە درۆزنەکان، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ئەم پرسیارە ئاڕاستەی ھەموو مامۆستایەکی بەکالۆریۆس لەزمانی عەرەبیدا بکات، کاتێک لێی دەپرسێت جیاوازی چیە لەنێوان {تَدَّعُونَ} و نێوان {تَدْعُونَ}؟
ئەوا دەڵێت ئەگەر ھاتوو شەددەکە لاچوو لەسەر پیتی دالەکە ئەوا ئەوکاتە مەبەستی وشەکە بریتی یە لە دوعا نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].
ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو شەددەکەمان بینی لەسەر پیتی دالەکە ئەوا ئەم کاتە مەبەست لەوشەکە بریتی یە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پێیان دەڵێت جا لەبەرچی ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئێوە قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی لەسەر پیتی دالەکە شەددە ھەیە لەم ئایەتەدا، وە دەشزانن مەبەستەکە بریتی یە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، ئایا لە اللە ناترسن پاشانیش قسە نەکەن لەسەری لەوەی نایزانن؟ جا ئایا ئێوە دڵنیابوونەوە؟ جا سوێند بە اللە من ئەم بەیانەم نەزانیوە بەڕەچاو کردنی زانستەکەم لەزمانی عەرەبیدا. جا ئێوە لێھاتووترن لە نەحو لەو ئیمام مەھدیەی کە زۆر ھەڵەی ئیملایی ھەیە ھەرچەندە من ماددەی نەحوشم خوێندووە لەزۆربەی پۆلەکان بەڵام لەبیرم کردووە وە خەریکە ھیچیشم لێ بیر نەکەوێتەوە الله ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، ھەرلەبەرئەمەش شتێک لە ھەڵەی ئیملایم لێدەبینن، بەڵام ئەوە تێگەیشتنی مەبەستی بەیانەکە عەیبدار ناکات، جا ئێوە دەزانن مەبەستم چیە لەھەر وشەیەک کە دەینوسم، سوپاسیش بۆ الله ئەمەش تا ئەمە نەبێتە بەڵگە بەڵکو بەڵگەکە بریتی یە لە خەلیفەکەی الله مەھدی بەوەی چۆن بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زۆرێک لەم ئایەتە لێڵ و نادیارانە دەزانێت ھەرچەندە ئەو باشیش نیە لە نەحو ئیملادا، جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتواتان بۆ دەدەم و دەڵێم له الله بترسن وە قسە مەکەن لەسەر الله لەکاتێکدا نازانن، جا لەپاش ئەوە الله ش فێرتان دەکات بەڕاستی الله زانایە بەھەموو شتێک، ھەرچەندە دەرکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر بەشەر بە نیشانەیەکی سزای بەئێش دەبێت ھەر ئەمەشە مەبەستەکە لەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].
وە مەبەستیشی وادەو بەڵێنی سزاکەیە کە محمد پێغەمبەری الله بەڵێنی دابوو پێیان -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بە ئیزنی الله بە بەردباران لەھەسارەیەکی سزای بەئێشەوە، ھەرلەبەرئەمەش دەیانوت: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم [الأنفال:32].
جا مەبەستەکەیان کەوتنە خوارەوەی بەرد بوو لەم ھەسارە سزایەی کە محمد پێغەمبەری الله -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەڵێنی پێدابوون بە فەرمانی الله، ھەرلەبەرئەمەش دەیانوت: {أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاء كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا} صدق الله العظيم [الإسراء:92].
وە ھەر لەبەرئەمەش الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].
جا لەپاش ئەوە دێینە سەر ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
جا لێرەدا ئەمە مەبەستی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لەوەی لله دەریبخات بە سزایە بەڵێندراوەکە. ھەر لەبەرئەمەش الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
لەوەیە ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر الله بێ ئەوەی بزانن بیانەوێت بڵێن: "بەڵکو الله مەبەستی بینینی سزاکەیە لە گۆڕەپانەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان پێشتر داوایان له الله دەکرد بەردیان بەسەردا ببارێنێت لەئاسمانەوە. الله ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم.
ھەر ئەمەش بریتی یە لە مەبەستی ئەوەی الله ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم".
جا لەپاش ئەوە ئەم زانایە وا دەزانێت زۆرزانە لە زانست وە ئەو قورئان بەقورئان لێکدەداتەوە؛ بەڵکو ئەو قسەکەی شێواندووەو لەجێگایەکی داناوە کە شوێنی مەبەستەکەی نیە وە ئایەتەکانیشی شێلاوە بە ئامێری شێلانی کارەبایی، وە ئەم و ئەوی تێکەڵ بەیەکتر کردووە جا ئەویان مەبەستی بابەتێکەو ئەمەش بابەتێکی تر ھەرچەندە ھەر زانایەک دەزانێت بەوەی ئەم وشەیە لەکتێبدا دەگۆڕێت بەھۆی شەددەکەوە جا ماناکەی دەبێتە شتێکی تر ئەگەر ھاتوو شەددەمان دانا لەسەر دالەکە {تَدَّعُونَ} جا ئەمە ئەوکاتە بەتەواوی دەگۆڕێت و جیاوازە لە وشەی {تَدْعُونَ}، جا ھەرچی وشەی {تَدْعُونَ} ە ئەوا مەبەستی لە دوعایە نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].
ھەرچی وشەی {تَدَّعُونَ} ە لەکتێبدا ئەوا مەبەستی لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) یە نەک دوعا جا لەپاش ئەوە مەبەستەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.
وە ھا ئەوە ئەم کەسە بریتی یە لە ئیمام مەھدی بەکەمێک پێش دەرکەوتنی تەواوەتی لەبەرئەوەی ھێشتا لەسەردەمی گفتوگۆکردندایە بەر لە دەرکەوتن کە قسە لەگەڵ بەشەرە ئامادەبووەکان دەکات لەڕێی ھۆکارو وەسیلەی کۆمپیوتەری ئینتەرنێتی جیھانیەوە تا بۆ بەشەری ڕابگەیەنێت بەوەی ئەوان چوونەتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەتەوە، جا ئایا ئێوە دڵنیادەبن؟
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.