الموضوع: زنجیرەی بەیانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو نهێنیە شاراوەکەی

10

-13-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
19 - جمادى یەکەم - 1442 کۆچی
03 - 01 - 2021 زایینی
10:13 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.p.12#post_341512

دواتر دەزانن ئێمە ڕاستدەکەین؛ وە هەموو زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌ختیش نائومێدو مایه‌پووچ دەبێت.
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر دروودو سڵاو لەسەر نێردراوی اللە محمد، وە هەموو بەسەرخەرێکی محمد.
وە ئەی گەلی پرسیارکاران دەربارەی پێکوتەکەی فایزەری کۆمپانیای ئەمریکی و ئەڵمانی و سەرجەم پێکوتەی پزیشکەکانی بەشەر بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو درێژکراوەیەک هی تازەی بەدوادا دێت، جا ئەمە خاوەن سزایەکی سەخت و بەئێشە، جا لەلای اللە زیاتر هەیە بۆ هەموو بێباوەڕێکی سەرسەخت.
وە ئەمەش بەیاد دەهێنمەوەو دەڵێم: سڵاوی اللە و ڕەحمەت و بەرەکەتەکەیتان لەسەر بێت ئەی گەلی پرسیارکاران ئەوانەی دەیانەوێت شوێنی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون لە هەموو شوێن و ناوچەکانی جیهان، بەڕاستی من وادەزانم فەتواکەم ڕوون و ئاشکرایە هەروەک ڕوون و ئاشکرایی خۆر لە ناوجەرگەی ئاسمان دەربارەی پێکوتەکەی فایزەرو سەرجەم پێکوتەکانی بەشەر، وە باسی فەتوایەکەمان کردووە بۆ ئێوە لەسەرجەم ئەم بەیانانەی نوسیومانە دەربارەی سزا نزمەکەی اللە ئەوەی پێی دەڵێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کە کۆڕۆنا نیە بەتەنهاو پەتایەک بێت بەڵکو سزایەکە لەلایەن اللە وە) تا شوێنی بانگەوازکاری اللە و خەلیفەکەی لەسەر جیهان بەندەو خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی بکەون.
جا لەبەرئەوەی بەڕاستی من بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم ئەمە سزایەکە لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە جا من تەحەددایان دەکەم بە ووشە تەواوەکانی اللە بەوەی بتوانن پێکوتەیەکی بۆ بدۆزنەوە لە سزاکەی اللە (بۆ ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە درێژکراوەیەکی تازە، وە زیاتریش دەبێت) جا هەرگیز شتێک نادۆزنەوە بۆیان تا زیانەکەیان لێ لابدات نە بارودۆخەکەش بگۆڕن تەنها دوعاو پاڕانەوەی حەق نەبێت بە ڕاکردن بۆ لای اللە لە سزاکەی اللە جا داوای لێبکەن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا لەبەرئەوەی ئەمە سزایەکە لە مەحکەمی کتێبی قورئانی گەورە جا هەموو یەکێک داوا لە پەرستراوەکەی دەکات لەجێگای اللە، جا با ناخۆشی و ئازاری سزاکەیان لێ لابدەن ئەگەر ڕاستدەکەن جا هەرگیز پێکوتەکەی فایزەر لێیان لانادات نە پێکوتەی هەموو موسڵمان و بێباوەڕێکیش، وە بشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە سزای اللە لە کتێبەکەی جا ئەگەر سزای نزم بێت یان گەورە هۆکارەکان لاینادەن جا هەرچەندە بن جا لەکۆتاییدا دواتر هۆکارەکانتان لێ دەپچڕێت تەنها گەڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی و دوعاو پاڕانەوە نەبێت بۆ لای اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن ئەو اللە یەی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە.
جا ئەگەر دەربازکردنی موسڵمانان و خەڵکی جیهانتان دەوێت ئەوە لەسەرتانە دەست بکەن بە بڵاوکردنەوەی چڕوپڕی ئەم بەیانەی لەبەرواری: ( 26 - ی ڕەمەزانی - 1441 ی کۆچی ) نوسیومانە، بەناونیشانی: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری.) کۆتایی پێهات.
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=360951
جا لەم بەیانەدا فەتوایەک هات لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە لە هەمان ڕۆژەکە؛ لە ڕوئیایەکی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان؛ لە خەوێکی ڕۆژووگرتنەوە بەوەی ئەم بەیانەی لەم ڕۆژە نوسیومە شیفای تێدایە بۆ ئەوەی لە سنگەکاندایە، جا ئەمە واتە موعجیزەی شیفای تێدایە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بەبێ پێکوتەو بەبێ دەرمان تا لەناو بچێت ئەوەی لەبەرامبەر بەرچاوڕوونی و بەڵگە لەناو چووە وە بژی ئەوەی لەسەر بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە دەژی بەفەرمان لەلایەن اللە وە، وە منیش ئەمەم لەخۆمەوە نەکردووە، دواتریش چاوەڕێ دەکەین و دەیبینین ئایا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاست دەکات یان لە درۆزنانە؟ حوکمیش هەر بۆ اللە یە دەرگای سەرکەوتن دەکاتەوە لەنێوان من و نێوان تاوانکارەکان بەحەق؛ لەسەر هەموو خۆبەگەورەو زل زان و زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌خت هەر ئەویش چاکترینی بەسەرخەران و ئەوانەیە کە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، وە لەدوای کرانەوەی دەرگای سەرکەوتنیش هه‌موو زۆردارو سته‌مکارێکی سه‌رسه‌خت نائومێدو مایه‌پووچ دەبێت، دواتریش لەپیلانەکەی اللە شتی وا دەبینن کە حسابیان بۆی نەکردووە جا بۆ هەمووان بەشێک هەیە لە سزاکە تەنها یاوەرەکانی اللە نەبن جا ئەوانە نەترسیان لەسەرە نە خەفەتباریش دەبن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 27-04-2023 03:06 PM