الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

5

دوعای ئیمام مەهدی بۆ ئەو فڕۆکەوانە ئەمریکیەی (خۆی سووتاند) بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە و نیعمەتەکانی بەهەشت .

- 10 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
17 - شەعبان - 1445 کۆچی
27 - 02 - 2024 زایینی
04:11 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=441665

دوعای ئیمام مەهدی بۆ ئەو فڕۆکەوانە ئەمریکیەی (خۆی سووتاند) بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە و نیعمەتەکانی بەهەشت .
بەناوی اللە هیچ هێزێک نیە تەنها بە اللە ی مەزن و گەورە نەبێت.
ئێمە هەر هی اللە ین و هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە. بەڕاستی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ سەنگ و قورساییەکی بۆ خۆپیشاندەران دانەنا لە خۆپیشاندانەکەیان بۆ شەرمەزارکردنی تاوانکاریە مێژووییەکانی زایۆنیستەکان دەربارەی مافی چەوساوەکان و تاوانکاریە مێژووییە مرۆڤایەتیەکان لە فەڵەستین کە لە مێژووی بەشەر بەدرێژایی سەردەمەکان وێنەی نەبووە، جا ویژدانی ئەم فڕۆکەوانە چەندە ئازاری دەداو ویستی بۆ وەستاندنی تاوانکاری و ڕشتنی خوێنی ئەو چەوساوانەی فەڵەستین کە لە چەک داماڵدراون خۆپیشاندانێکی وا بکات وێنەی نەبێت، جا لەپێناو ئەوان خۆی بەخت کرد؛ جا لە دەروازەی باڵیۆزخانەی ئیسڕائیلی لە ئەمریکا خۆی سووتاند بۆ دەربڕینی ئەو ئازارە گەورەیەی لە دڵیدا هەبوو تا بگاتە تاوانکارە دڵ بەردەکان لە حکومەتی ئەمریکی؛ لەبەرئەوەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی جیهان هیچ سودی نەبوو (گوێیەکیان بە قوڕو گوێچکەیەکیشیان بە هەویر گرتووە)، نەفرەتی اللە و نەفرەتی فریشتەکانی و نەفرەتی هەموو جن و مرۆڤیس لەسەر ئەوانە بێت کە ڕازین بە تاوانکاریەکانی فەڵەستین لە حکومەتی ئەمریکی؛ بەڵکو نەفرەتی هەموو ئەو چاکەکارانەشیان لەسەربێت کە لەسەرپێ دەڕۆن یان دەفڕن لە فریشتەکان و جن و مرۆڤ و هەموو ڕەگەزێکیش بە نەفرەتێکی گەورە لە پێشینەکان و دواهەمینەکان و جیهانی سەروو وە نەفرەتی ئەوانەش کە عەرشی گەورەیان هەڵگرتووە؛ ئەوانە اللە نەفرەتیان لێدەکات و نەفرەتکارانیش نەفرەتیان لێدەکەن، جا وایدامەنێن اللە بێئاگایە لەوەی ستەمکاران دەیکەن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَافِلًا عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الْأَبْصَارُ ‎(42)‏} صدق الله العظيم [سورة إبراهيم].
جا لەڕاستیدا خەڵکی جیهان لوتکەی تێکدەری و خراپەکاری تاوانکارە خەشم لێگیراوەکانی نەوەی ئیسڕائیلی لە زەوی پیرۆز بینی، وە بینینیان هەر بەڕاستی چۆن بە فڕۆکەکانیان هەموو شتێک کە دەستیان بەسەردا بڕوات بە تەواوی وێرانی دەکەن بەبێ جیاوازی کردن لە نێوان نەخۆشحانەو قوتابخانەو هاوڵاتیە مەدەنیەکان هەروەک اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە هەواڵی دەربارەی دواهەمین لوتکەی تێکدەری و خراپەکاریەکەی نەوەی ئیسرائیلی پێداون لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا ‎(7)‏} صدق الله العظيم [سورة الإسراء].
جا ئەمە فەتوایەکە بۆ خەڵکی جیهان تا نەفرەت لە تاوانکارەکانی حکومەتی ئەمریکی بکەن وە نەفرەتیش بە نەفرەتێکی گەورە بە شەوو ڕۆژ لەوانە بکەن کە هاوسۆزو پاڵپشت و هاوکاریانە لە خەڵکی جیهان وە سەرجەم بەرهەم و پیشەسازیەکانیشیان لەگەڵ بپچڕێنن.
دواتریش دەزانن اللە چی دەکات، وە دواتر بە سزاو خەشم و قینی سزاکەی اللە دەزانن بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ ‎(22)‏} صدق الله العظيم [سورة السجدة].
وە بەدڵنیاییەوە شکستخواردوون، وە بەدڵنیاییەوە سەربازەکانی اللە زاڵ و سەرکەوتوو دەبن، دۆزەخیش گەمارۆی تاوانکارەکانی داوە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان .
خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.