الموضوع: دواتر لە بەرواری 28 ی شەعبان خۆر درک بە مانگ دەکات جا لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی هەینی پیرۆزی سەرەتای یەکی ڕەمەزانی 1446 ی کۆچی بووە بە هیلال

6

شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزان نزیکبۆتەوە، بەڵگەی ئەوەش ئەو نیشانەیە کە لە هەڵاتنی مانگی پڕ - بەدر - دا دەیبینن کە بریتیە لە: هەڵاتنی مانگ دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی) .

- 6 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - ڕەمەزان - 1446 کۆچی
12 - 03 - 2025 زایینی
10:34 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mail.mahdialumma.xyz/showthread.php?p=472474

شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزان نزیکبۆتەوە، بەڵگەی ئەوەش ئەو نیشانەیە کە لە هەڵاتنی مانگی پڕ - بەدر - دا دەیبینن کە بریتیە لە: هەڵاتنی مانگ دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی) .
بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت .
خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لە هەڵاتنی مانگ و ئاوابوونەکەی پشت بە بەرنامەکانی ئاژانسی ناسای جیهانی نابەستێت؛ بەڵکو بە پێچەوانەوە تەحەددای هەموو ساڵنامەکەی ئاژانسی ناسا بۆ جوڵەی مانگ و هەڵاتن و ئاوابوونەکەی دەکەم هەرچەندە بەرنامەکە فیزیاییەکەشیان وردە، بەڵام کاتێک نیشانەکەی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕووبدات ئەوا دەبێت کەموکوڕیەک لە بەرنامەکەی ئاژانسی ناسا بۆ هەڵاتنی مانگ و ئاوابوونەکەی لە سەرجەم خۆرهەڵات و خۆرئاوایەکانی جیهان هەبێت؛ لەبەرئەوەی نیشانەی درک کردنی خۆر بە مانگ نیشانەیەکی بەدەر لەتوانایە، وە بەوپێیەی لەم مانگی ڕەمەزانەدا خۆر درکی بە مانگ کردووە ئەوا بێگومان هەموو ساڵنامەو بەرنامەکانیان هێندەی پەتی سەرە نەعلەکەی پێی خەلیفەی اللە بەهایان نیە لەکاتێکدا ملکەچ و شەرمەزارن؛ ئەمەش بە هەڵاتنی مانگی پڕ -بەدر- لە شەوی ناوەڕاستی مانگدا، جا لەسەر ئەرزی واقع دەبینن مانگی شەوی ناواەڕاستی ڕەمەزان ئێوارەی پێنجشەممە (شەوی هەینی) هەربەڕاستی تەنها لەدوای خۆرئاوابوون هەڵدێت جا ئەمە خاڵێکی بنەڕەتییەو بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ ناسینەوەی شەوی ناوەڕاستی مانگەکە لەنێو شەوە پڕەکان؛ کە دەبینن مانگی پڕ لەدوای خۆرئاوابوون هەڵدێت و لەکاتەکانی سێبەری بەیانیشدا ئاوا دەبێت، جا ئەمە هەڵاتنی مانگی پڕە لە شەوی ناوەڕاستی ئەم مانگی ڕەمەزانەدا.
جا سەیری شەوی پڕی مانگی ڕەمەزان بکەن لە سەردەمی پێغەمبەری اللە ئیبراهیم کاتێک بیری لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی دەکردەوە جا دەبینینن نێردراوی اللە ئیبراهیم درودو سڵاوی لێبێت مانگی پڕی شەوی ناوەڕاستی مانگەکەی بینی لەدوای خۆرئاوابوون کە لە ئاسۆکانی خۆرهەڵاتدا هەڵهات؛ جا مانگی پڕی شەوی ناوەڕاست ڕێگای خۆی بڕی تا لەکاتەکانی سێبەری بەیانیدا ئاوابوو، پاش ئەوە لە بەیانی ئەم شەوە دوای ئاوابوونی مانگ خۆرهەڵات، بەومانایەی: دەبینن مانگی شەوی ناوەڕاستی مانگی قەمەری لە مەحکەمی قورئانی گەورە دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی چواردەی شەوی پانزە هەڵدێت، پاشان لە بەرەبەیانی ئەم شەوە لە کاتەکانی سێبەری بەیانی ئاوا دەبێت؛ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًا قَالَ هَٰذَا رَبِّى فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلَْٔافِلِينَ ‎(76)‏ فَلَمَّا رَءَا ٱلْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَٰذَا رَبِّى فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِى رَبِّى لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلضَّآلِّينَ ‎(77)‏ فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَٰذَا رَبِّى هَٰذَآ أَكْبَرُ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ‎(78)‏ إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَآ أَنَا مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ‎(79)} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].
وە ها ئەوە هەڵاتنی مانگی پڕ لە شەوی ناوەڕاستی ئەم مانگی ڕەمەزانە نزیکبۆتەوە، وە بۆ هەموو خەڵکی جیهانی دوپات دەکەینەوە دەبینن مانگ دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممە لە شەوی هەینیدا هەڵدێت و لە کاتەکانی سێبەری بەیانیشدا لە هەینی داهاتوو لەدوای پەردەوە ئاوا دەبێت، پاشان هەڵاتنی بەدوادا دێت؛ جا ئەمە بریتیە لە شەوی ناوەڕاستی مانگەکە، بەو مەرجەی: بەرنامەکەی ساڵنامەی ئاژانسی ناساو سەرجەم بەرنامەی ساڵنامەکانی جیهان بۆ هەڵاتنی مانگ و ئاوابوونەکەی بخەنە لایەکەوە؛ چونکە لە هەموویان پێش ئاوابوونی خۆر مانگ هەڵدێت، جا هەموویان لەگەڵ نیشانەی درک کردندا شێواون، بۆیە بیانخەنە لایەکەوە، بەجۆرێک خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تاکە کەسە کاتی دروستی مانگی پڕی ڕاگەیاندووە کە نیشانەکەی ئیمام مەهدیە، پاشان چاوەکانتان بەکاردەهێنن جا سەیری ئاسۆکانی خۆرهەڵات دەکەن بۆ ئەوەی مانگی پڕ ببینن کە لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممە هەڵدیت؛ جا لەپاش ئەوە نیشانەی مانگە پڕەکەی ئیمام مەهدی دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی پیرۆز) هەڵدیت، وە نەشم وتووە دواتر مانگی پڕی ناوەڕاستی ڕەمەزان لە ڕۆژی هەینی پیرۆزدا هەڵدێت؛ لەبەرئەوەی کاتێک شەوی ناوەڕاستی مانگ دێت بە ڕۆژ لە سەرانسەری جیهاندا نە لە ئاسۆی خۆرهەڵاتی ڕۆژدا نە لە ئاسۆی خۆرئاوای ڕۆژداو نە لە چێشتەنگاوو نە لە نیوەڕۆشدا مانگ لە ئاسماندا بوونی نیە؛ بەڵکو بە حەق دەدوێم و و دەڵێم: (دەبینن مانگی پڕ -بەدر- ی شەوی ناوەڕاستی مانگەکە دوای خۆرئابوونی ڕۆژی چواردەهەم هەڵدێت و لە بەیانی ڕۆژی پانزەش واتە بەیانی هەمان شەو ئاوادەبێت)، هەروەک هەموو نەتەوەکان و سەرکردەکانیان و شوانی مەڕەکان و کەڕو ڵاڵەکانیش بەدرێژایی سەردەمەکان ئەمە دەزانن؛ کە شەوی ناوەڕاستی مانگ (یەک شەوە) کە تێیدا مانگ دوای خۆرئاوابوون هەڵدێت و پێش هەڵهاتنی خۆریش ئاوا دەبێت، جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی مەزن مایەی شەرمەزاریە بۆ ئێوە بەربەستدانەرە تاوانبارەکانتان تەنانەت لەبەرامبەر ناسینەوەی شەوی ناوەڕاستیشدا بەربەستان لەبەردەم دابنێن، جا لە هیچ کام لە لاپەڕەکانی هەواڵی زانا فەلەکیەکان، بەتایبەتی زانا فەلەکیە عەرەبەکان (کە بێباوەڕی و دووڕووییەکەیان توندترە) باسی کاتی هەڵهاتنی مانگی پڕ -بەدر- نەکراوە، وە دەشزانین هۆکاری پشتهەڵکردنەکەیان لە کاتی هەڵهاتنی مانگی پڕی ئێوارەی پێنجشەممە (شەوی هەینی) ئەوەیە تا خەڵکی هیچ شتێک سەبارەت بەوە نەزانن کە سناڵنامەکانیان لە بەرامبەر هەڵاتنی مانگی پڕی شەوی ناوەڕاست لە ئێوارەی پێنجشەممە (شەوی هەینی) کێشەی تێکەوتووەو تێکچووە، وە ئەوەش وەبیر دەهێنمەوە هۆکاری ڕاکڕدنەکەیان لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی کاتی دیاریکراوی هەڵهاتنی مانگی پڕی ڕەمەزان بۆ ئەوەیە نایانەوێت خەڵک تێبینی ئەوە بکەن کاتی هەڵهاتنی مانگی پڕ لە ساڵنامەکانیان پێش خۆرئاوابوونە لە ڕۆژی پێنجشەممە (شەوی هەینی) ئەمەش بەهۆی پیلانگێڕی و خۆبەزلزانینی خۆیانە بەهۆی لادانیان لە هەموو ئەو بنەما فەلەکیە سەرەتاییە فیزیاییە ڕاست و دروستانەی دەیزانن؛ بۆیەش دەیانبینن دەڵێن: "مانگی پڕی ڕەمەزان لە ڕۆژی هەینیە"، ئەمەش بە ئەنقەست، بۆ سەرلێشێواندنی خەڵکی! جا توێژەران و ئەوەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێت نەزانێت: ئایا مەبەستیان مانگی لە پڕی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە شەوی هەینیە؟ یان مەبەستیان مانگی پڕی ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەوی شەممەیە؟!
اللە نەفرەت لەو زانا بەربەستدانەرە فەلەکیانە بکات کە بە ئەنقەست وادەکەن، هەروەک چۆن نەفرەتی لە هاوەڵاتی شەممە کرد، بەڕاستی بەڵێنی اللە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه‌، بۆیەش دەیانبینن خۆیان لە باسکردنی کاتەکانی هەڵاتنی مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (شەوی هەینی) دەدزنەوە؛ بەڵکو تەنها دەربارەی مانک گیرانەکەی ڕۆژی هەینی قسە دەکەن، اللە زەویان لە ژێردا ڕۆبچوێنێت. جا ئایا مانگ لە ڕۆژی ناوەڕاستدا بوونی هەیە؟ بەڵکو مانگ پەیوەستە بە شەوی ناوەڕاستەوەو هەموو ئەو کەسانەش کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی (شەوی هەینی) مانگ گیرانەکە لە ئاسمانەکەیان ڕوویداوە مانگگیرانەکە دەبینن.
بەڵکو عەرەبەکان بێباوەڕیەکەیان توندترە، ئەوانەی بەتوندی و بەربەستدانانێکی گەورە نیشانەی درک کردن لە خەڵکی جیهان دەشارنەوە مەگەر بەهۆی نەزانی خۆیانەوە بێت، جا ئەگەر لەبەر نەزانیەکەی خۆیان بێت ئەوا با بۆلای اللە بگەڕێنەوە؛ بەڵکو اللە زاناترە بەوەی لە ناخیاندایە، جا با هۆشداری ئەوە بن و داوای لێخۆشبوون بکەن بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەیی و میهرەبانە؛ لەبەرئەوەی ناکرێت ژمارەی ڕۆژەکانی شەعبان بیست و هەشت ڕۆژ بێت، ئایا لە اللە ناترسن؟! تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت، ئەویش بریتیە لەوەی: کاتێک خۆر درک بە مانگ بکات، جا هیلالی ڕەمەزان لە بیست و هەشتی شەعبان لەدایکبووبێت، جا خۆر لەگەڵیدا کۆببێتەوە لەکاتێکدا پێشتر مانگ لە ئیقتیرانی مەکەزی (ڕۆژی هەینی یەکی ڕەمەزان) بووە بە هیلال، جا ئەمەش بە گوێرەی فەتواکەی اللە بەبێ خواست و ویستی ئێوە دواتر دەبینن مانگە پڕەکەی مانگی ڕەمەزان دوای (خۆرئاوابوونی شەوی هەینی) هەڵدێت، وە بۆ هەزارەمین جاریش دەڵێم: دوای دوای دوای دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممە لە شەوی هەینی پیرۆری داهاتوو.
وە دەشڵێم: "ئەی اللە من بەندەی تۆم لێت دەپاڕێمەوە نەفرەتەکەت بخەیتە سەر ئەو کەسانەی بە ئەنقەست لەلایەن خۆیانەوە نکۆڵی لە نیشانەی درک کردنەکە دەکەن، یان نەفرەتەکەت بخەیتە سەر ناصر محمد یەمانی ئەگەر لە درۆزنان بوو بەوەی دەڵێت خەلیفەی تۆیە بەسەر هەموو خەڵکی جیهانەوە، وە بەوەی لە زۆرێکی مانگەکاندا ئەوەی ڕاگەیاندووە خۆر درکی بە مانگ کردووە جا هیلال بەر لە خۆرگیران لە دایکبووە؛ جا خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا پێشتر مانگ بووە بە هیلال، ئەی اللە لە دڵی بەندەو خەلیفەکەتدا تووڕەییەکی گەورەو زۆر هەیە لەبەر زۆری ئەوەی بە درێژایی بیست ساڵ بە نیشانەی درک کردنەکە قسەم لەگەڵدا کردوون، ئەی اللە تۆ شاهێدیت لەسەرئەوەی بەندەکەت لە ڕاستگۆیانە بەوەی ڕایگەیاندووە خۆر درکی بە مانگ کردووە جا هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووە: جا خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا پێشتر بووە بە هیلال، وە شاهێدیت بەوەی تۆ ئەمەت کردووە بە نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ خەلیفەکەت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە شاهێدیت لەسەر ئەوەی تۆ منت بە خەلیفەی خۆت بەسەر هەموو جیهاندا هەڵبژاردووە، ئەی اللە مۆڵەت بە دۆزەخ بدە بۆ ئەوەی توڕەبێت و هەناسەی داخ لەدڵی بدات بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆت و بەندەو خەلیفەکەت، ئەی اللە من بەندەی تۆم شاهێدی دەدەم توڕەیی و قینەکەت بۆیان گەورەترە لە توڕەیی و قینی ئەوان لەناخی خۆیان کاتێک بۆلای باوەڕهێنان بانگ دەکرێن جا بێباوەڕدەبن، ئەی اللە بە سزاکەت دوژمنەکانت لە هەموو خەڵکی جیهان بە هێزو تواناکەی خۆت لەناوببە، وە ئەوانەشی پێ هیدایەت بدە کە تەنها بە نیشانهەی سزایەکی بە ئێش و ئازار نەبێت هیدایەت نادرێن، ئەی اللە من شاهێدی دەدەم تۆ لە بەندەکەت زاناتریت بەوەی ئەوان بەچی لە بانگەوازی حەق و ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان تێدەگەن، جا هەرچەندە خۆریش درکی بە مانگ کرد وەکو ڕەحمەت و میهرەبانیەک لەلایەن تۆوە بۆ خەڵکی جیهان بە وەکو ئاگادارکردنەوە، جا تۆ زاناتری بەوەی ئەوان بە چی لە بانگەوازی حەق و ڕاست و دروست تێدەگەن؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ ‎(16)‏ وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ‎(17)‏ وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ ‎(18)‏ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ‎(19)‏ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ‎(20)‏ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ‎(21)‏ بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ‎(22)‏ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ‎(23)‏ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎(24)‏ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا وَعَمِلُوا ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونِ ‎(25)} صدق الله العظيم [سورة الإنشقاق]".
ئێستاش هەوڵدەدەم بەسەر توڕەییەکەی خۆمدا زاڵ بم و دەمارەکانم کۆنتڕۆل بکەم و بەو کەسانە دەڵێم کە بوونەتە بەندەی بەرنامەی ساڵنامەکانی ئاژانسی ناساو تێوەی گلاون هەروەک بڵێی گوێرەکەکەی سامریە جا اللە گومڕاو سەرلێشێواوی کردوون و چاوەکانی کوێر کردوون، جا پێیان دەڵێم: سەرتان بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی سەیری مانگی ئەم ڕەمەزانە بکەن، لەڕاستیدا دەبینن هەڵاتنی مانگ و ئاوابوونەکەی لە بەرنامەکانی ساڵنامەی ناساو سەرجەم ساڵنامەکانی مرۆڤایەتی جیاوازە، بۆ نموونە: ئاوابوونی مانگ لە مەنزڵەکەی، لە کاتی هەڵهاتنیدا لە ئێوارەی سێشەممەداو ئاوابوونی هەمان مەنزڵ لە بەیانی چوارشەممەی پێشوودا دواتر لە ئاسۆی سەنعای پایتەختەوە کاتژمێر: چوارو بیست خولەکی بەیانی ئاوا دەبێت، پاشان فەرمانمان دا بە بەڵگەنامەکردنی ئاوابوونی مانگ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆمان (چوارشەممە) لە ژێر چاودێری خۆم، لەکاتێکدا من لەوێ ئامادە بووم و سەیری مانگم دەکرد، جا وێنەکەی گیرا، وە مانگ درەنگتر لەو کاتەی بۆ ئاوابوونی مانگ لە ئاسۆی سەنعا دانرابوو ئاوا بوو هەرچەندە ساڵنامەکەی ناسا دەڵێت کاتی ئاوابوونی مانگ بە کاتی سەنعا کاتژمێر چوارو بیست خولەکی بەیانی بووە. مانگەکەش کاتژمێر چوارو بیست خولەکی بەیانی بە کاتی سەنعا گیراوە، حوکمەکەش بۆ بینەرانی ئەو وێنەیە جێدەهێڵین کە لێرەدا بڵاوکراوەتەوە:
https://mail.mahdialumma.xyz/images/I.312-WA0013.jpg
جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەی خاوەن بیناییەکان، دەبینیت مانگ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئاوا بووە؟! نەخێر، بەڵام مانگ درەنگتر لەو کاتەی لە هەموو ساڵنامەکاندا بۆی دانراوە ئاوا دەبێت، بەهەمان شێوە بێگومان دواتر لە ئێوارەی چوارشەممە (شەوی پێنجشەممە) درەنگتر لەوکاتەی ڕایانگەیاندووە هەڵدێت تا کەمێک بەر لە خۆرئاوابوونی چوارشەممه، جا لەپاش ئەوە هەربەڕاستی دەزانن ئەم ڕۆژەتان ڕۆژی سیانزە (شەوی چواردەیە)، جا لەپاشان دەزانن مانگی پڕ بێگومان لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی دواتر بەیانی ئێوارەی ڕۆژی چواردە (پێنجشەممە) شەوی پانزە (هەینی) هەڵدێت.
دواتریش اللە لەسەر ئەرزی واقع حوکم دەکات نەک بەرنامەکان، جا سەرت بەرزکەوە بە سەیرکردنی ئاسۆکان ئەی هەموو ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن بەڵکو دەتوانن سەیری هەڵاتنی مانگی ئەمڕۆ بکەن لە ئێوارەی چوارشەممە (شەوی پێنجشەم) وە سەیری وادەکانی ئاوابوونی مانگی بەیانی پێنجشەممە بکەن، جا بەهەمان شێوە کاتی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوونی مانگ جیاوازە لەوەی لە ساڵنامەکەی ناساو هەموو ساڵنامەکاندا هەیە؛ هەر یەکێکیش بە گوێرەی ئاسۆی هەڵاتن و ئاوابوونەکەی خۆی جا هەرگیزاو هەرگیز نابینن هەڵاتنی مانگ و ئاوابوونەکەی هێشتا بە گوێرەی ساڵنامەکەی ناساو سەرجەم ساڵنامەکانی مرۆڤایەتی ڕێک و پێک بێت بەهۆی ئەوەی: خۆر درکی بە مانگ کردووە جا هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووە یان ئەوەی پێیدەڵێن ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە ئەوکاتەی مانگ ڕێکی خۆر دەبێت) - کە بریتیە لە خودی العرجون القدیم - جا خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا پێشتر مانگ لە دۆخی (العرجون القدیم) دا بووە بە هیلال، نەفرەتی اللە ش لە درۆزنان بێت، جا ئەگەر ئەوەتان بینی مانگ لە هەڵاتنەکەی دواکەوتووە ئەوا بەهەمان شێوە دواتر لە مەنزڵی هەڵاتنەکەشی دوادەکەوێت، بۆ نموونە: بەپێی ساڵنامەکانیان، مانگ لە ئێوارەی پێنجشەممە بەر لە خۆرئاوابوونی پێنجشەممە هەڵدێت لە کاتژمێر پێنج و چل خولەک بەر لە خۆرئاوابوونی پێنجشەممە، دەشڵێم: لە هەموو ساڵنامە فەلەکیەکان، جا دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان مانگی پڕ دەبینن لە ئاسۆی خۆرهەڵاتدا لە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی (سەنعا) دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی پیرۆز) هەڵدێت نەک بەتەنها لە سەنعا؛ بەڵکو دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی) لە ئاسۆکانی سەرجەم مرۆڤایەتی لە شوێنە دوورو نزیکەکان کە نیشانەی بەڕاستدانەرە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لە (شەوێکی جیاکەرەوە) دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممە (شەوی هەینی پیرۆز) وە وەکو بەربەستدانەرەکانیش ناڵێم لە ڕۆژی هەینی پیرۆز بەڵکو دەڵێم ئەو شەوی هەینیە پیرۆزەی دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممە (شەوی هەینی) دەستپێدەکات، جا لەڕاستیدا بەربەستدانەرەکان هەموو هێڵە سورەکانیان تێپەڕاند، بەڵام هەڵاتنی مانگی پڕ دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممەی شەوی هەینی لە بۆرسەدایە بۆیان؛ جا مانگ لە دەستی اللە یە نەک لە دەستی ئەوان اللە ش چاکترینی جیاکەرەوەکانە،وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند؛ ئەی اللە شاهێدبە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە بەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 14-03-2025 01:16 AM